سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پڕۆژه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌م له پارێزگاى هەڵەبجه ڕادەگەێنێت
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، ئێستا نزیکه‌ى ٢٥ پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له بواره جۆربه‌جۆره‌کان له قۆناغى جێبه‌جێکردندان، ئه‌وه‌ى گرینگه ناوچه‌ى پیشه‌سازیی پارێزگاکه‌یه که له‌سه‌ر ڕووبه‌رى ٤٠٠ دۆنم زه‌وی جێبه‌جێ ده‌کرێت.
د. موحه‌مه‌د شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ڕایگه‌یاند: "له ساڵى ٢٠٢٠ مووڵه‌ت به زیاتر له ٢٠ پڕۆژه‌ى زۆر باشى وه‌به‌رهێنانمان له سنوورى پارێزگاى هەڵەبجه دراوه، که پرۆژه‌کان بواری کشتوکاڵی، پیشەسازى و ئاژه‌ڵدارى له‌خۆ ده‌گرن و جگه له‌وه، بۆ پرۆژه‌ى گه‌نجینه‌کانى ساردکه‌ره‌وه بۆ هه‌ڵگرتنى به‌روبوومه خۆراکییه‌کان ڕه‌زامه‌ندیمان پێ دراوه، به شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌وه‌ى له پلانى وه‌زاره‌ت و ڕێبه‌رى پلاندانانه نزیکه‌ى ١٥٠ پرۆژه‌ى تر بۆ هه‌ڵه‌بجه دانراوه و قۆناغ به قۆناغ کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌مانه کۆنفرانسێکى تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له چه‌ند مانگى داهاتوو به هاوکاریى په‌رله‌مان و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ساز ده‌کرێت که ئامانج لێى ڕاکێشانى ده‌ستى وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌کانیانه له پارێزگاکه".
ووتیشى: "ئه‌و کارگانه‌ى دروست ده‌کرێن هه‌مه‌جۆرن، وه‌ک کارگه‌ى دروستکردنى به‌رهه‌مى قوتووبه‌ندى و، کارگه‌ى دروستکردنى شه‌ربه‌ت و خۆراک که ته‌واوى جۆره‌کانى خۆراکى لێ دروست ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش گومانى تێدا نییه ده‌بێته سه‌به‌ته‌ى خۆراکى بۆ کوردستان و عێراق و پاراستنى ئاسایشى خۆراک، ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور به حوکمى بوونى سه‌رچاوه‌ى ئاو و گونجاوی که‌شوهه‌وا و به‌پیتی خاکه‌که‌ى گرینگه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و کار له‌سه‌ر گۆڕینى سیفه‌تى زه‌وییه‌کان و شێوه‌ى کشتوکاڵى بکرێت به مه‌به‌ستى به‌رهه‌مى زیاتر و پرۆژه‌ى کشتوکاڵی جۆراوجۆر."
ده‌شڵێت: "جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان بێگومان پێویستى به‌ده‌ستى کار و شاره‌زاى جۆراوجۆراو هه‌یه به‌پێى تایبه‌تمه‌ندی پرۆژه‌کان، که ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکى گرینگه بۆ ڕه‌خساندنى هه‌لى کار و بۆ ده‌رچووان و گه‌نجانى شاره‌که، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه دامانناوه له هه‌ربه‌شێکى ئه‌و پرۆژانه سوود له توانا و لێهاتوویی خه‌ڵکى پارێزگاکه وه‌ربگیرێت، ته‌نها له‌و کاته‌نه‌دا نه‌بێت مه‌گه‌ر ئه‌و شاره‌زاییه‌ی پرۆژه‌یه‌ک پێویستى پێیه‌تى به‌رده‌ست نه‌بیێت له پارێزگاکه، ئه‌وکات په‌نا ببرێته به‌ر ده‌ستى کارى ده‌روه‌ى سنووره‌که.''
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتی وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان زانیاری زیاترى ڕوون کردەوه و ووتى: "له ماوه‌یه‌کى نزیکدا سه‌ردانى پارێزگاکه ده‌که‌ن و وورده‌کارى و کۆى پرۆژه‌کان بۆ هاووڵاتییان و خه‌ڵکى خۆشه‌ویستى هەڵەبجه ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، جێگه‌ى خۆیه‌تى سوپاسى به‌رپرسانى یه‌که ئیدارییه‌کان بکه‌ین که هاوکارمان بوون بۆ خستنه بوارى جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆژانه، به‌تایبه‌ت خودى پارێزگار".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە