سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری ووڵاتانی عه‌ره‌بی کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری ووڵاتانی عه‌ره‌بی کۆبووەوە
پاشنیوه‌ڕۆی شه‌ممه 2025/4/12 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتالیا، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بوولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری ووڵاتانی عه‌ره‌بی، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بی تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، پێشهاته سیاسییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که، گرینگی پاراستنى سه‌قامگیری و به‌هێزکردنی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ستایشى هه‌وڵه‌كانى کۆمکاری ووڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ پاراستنى ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که كرد، هه‌روه‌ها ڕۆڵى ئه‌بوولغه‌یت و كۆمكارى له لێكنزیككردنه‌وه‌ى بۆچوونى ووڵاتانى ئه‌ندام، به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند. لای خۆیەوە، ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی، به‌ره‌وپێش چوون و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و ناوچه‌كه، به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە