سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە
پێشنیوه‌ڕۆ‌ی شه‌ممه 2025/4/12 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتالیا، له‌گه‌ڵ یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگری تورکیا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاوكاری هاوبه‌شیان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که، تاوتوێ کرا، هەروەها ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتییان له توركیا به گرینگ و مێژوویى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختیان له گرینگی كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌یى و هه‌ماهه‌نگی نێوان ووڵاتانى ناوچه‌كه، بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له كێشه‌كان و ئاڵۆزی زیاتر.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، باس كران.
ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە