سوودانی بە فەرمی لە لایەن ئەردۆغان ەوە بانگهێشتی تورکیا کرا

پەیامی کورد   ...   سوودانی بە فەرمی لە لایەن ئەردۆغان ەوە بانگهێشتی تورکیا کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانەی دیداری لەگەڵ عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، موحەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی تورکیا پێگەیشت.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، نامەیەکی نووسراوی گەیاندووەتە سوودانی کە بانگهێشتی فەرمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای تێدابووە بۆ سەردانی تورکیا، ئەردۆغان لە نامەکەدا خواستی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی هاوکاری ستراتیژی تورکیا – عێراق دەربڕیوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە ئابوورییە دووقۆڵییەکان و شێوازەکانی پەرەپێدانیان باسیان لێوە کراوە.

هاوکات پڕۆژەی "کەناڵی ووشک" تاوتوێکراوە، پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ هەماهەنگی لەسەر قۆناغەکانی پڕۆژەکە، هەروەها ڕێکارەکانی ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو وەبەرهێنەر و تەکنیکی یانەی تورکیا کە لە عێراق کاردەکەن، گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە