سوودانی حه‌وت بڕیارى به‌په‌له‌ی بۆ دابه‌زینى به‌هاى دۆلار ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... سوودانی حه‌وت بڕیارى به‌په‌له‌ی بۆ دابه‌زینى به‌هاى دۆلار ڕاگەیاند
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانی یه‌كانى عێراق حه‌وت بڕیارى بۆ دابه‌زینى به‌هاى دۆلار ده‌ركرد كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م، كردنه‌وه‌ی رێگەی نوێ بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە بازرگانه بچووكه‌كان له ڕێگه‌ى بانكى بازرگانى عێراقه‌وه.
دووه‌م، بانکی ناوەندی عێراق گوژمەیەكی زیاتر، بە بڕی 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی دەداتە بانكی بازرگانی عێراقی بۆ بازرگانه بچووكه‌كان.
سێیه‌م، ده‌ستكردن بە هاورده‌كردنی كه‌ل وپه‌له‌كانی كۆمپانیا تۆماركراوه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق.
چواره‌م، ئاسانكردنی رێكاره‌كانی هاورده‌كردن و كه‌م كردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی هاورده‌كردن.
پێنجه‌م، ئاماده‌بوونی ژووره بازرگانییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى.
شه‌شه‌م، ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه له‌م باره‌یه‌وه.
حه‌وته‌م،ئاماده‌بوونى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتووى هه‌فتانه.
دینارى عێراقى به‌رده‌وام به‌هاكه‌ى له دابه‌زین دایه‌و ڕێكاره‌كانى حكوومه‌ت و بانكى ناوه‌ندى تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌ر به دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار بگرێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە