سووڕانەوەی مێژوویی ئاڵمانیا لە بەرامبەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین
پەیامی کورد ... سووڕانەوەی مێژوویی ئاڵمانیا لە بەرامبەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین
ئۆلاف شۆڵتز ڕایگەیاند : لەگەڵ هێرشی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ، سیاسەتی ئاڵمانیا گۆڕانکارییەکی مێژوویی دەکات .
ئۆلاف شۆڵتز گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە لەگەڵ هێرشی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین سیاسەتی ئەم ووڵاتە کە گەورەترین ئابووری ئەرووپایە ، لە دوای چەندین دەیە دەربارەی بەهێزکردنی ئەرتەشەکەی خۆی ، گۆڕانکاری مێژوویی دەکات .
لە ماوەی چەندین دەیە دوای شەڕی جیهانی دووهەم دەوڵەتەکانی ئاڵمانیا بە هەستی تاوانباری لە ڕۆڵی ئەم ووڵاتە بۆ دەستپێکردنی شەڕ بەردەوام لە پەیوەندی لەگەڵ تێکهەڵچوون گەلی نێودەوڵەتی بە هەستیاری یەوە جووڵەی کردووە .
بەڵام دوێنێ یەکشەممە شۆڵتز کە بە شک و گومان نیشان دان لە خۆیەوە دەربارەی ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین تاوانبار کراوە ، لە دانیشتنی بەپەلەی گرینگی پەرلەمانی ئاڵمانیا ڕایگەیاند و ووتی : " لەگەڵ هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین ئێمە ئێستا لە قۆناغێکی نوێداین .
شۆڵتز تەنیا چەند کاتژمێر دوای ئەوەی کە ئاڵمانیا بە ڕاگەیاندنی هەناردەکردنی بڕێکی بەرچاوی چەک بۆ ئۆکراین بە شێوەیەکی دیار و بەرچاو سیاسەتی ئەو ووڵاتە بە واتای قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەکی کوشندە بۆ ناوچەگەلی دەرگیر هەڵوەشاندەوە ووتی کە تەنیا ئەمساڵ بڕی ١١٣ میلیارد دۆلار بۆ سەرمایەگوزاری لە سەر ئەرتەشی ووڵات تەرخان دەکرێت
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە