سوپاى تورکیا لە ١٩ گوندى بتلیسى باکوورى کوردستان قەدەغەى هاتوچۆى ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... سوپاى تورکیا لە ١٩ گوندى بتلیسى باکوورى کوردستان قەدەغەى هاتوچۆى ڕاگەیاند .
لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە گەریلاکانى پەکەکە، سوپاى تورکیا لە ١٩ گوندى بتلیسى باکوورى کوردستان قەدەغەى هاتوچۆى ڕاگەیاند .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە شاری بتلیس سەر بە باکووری کوردستان ، ماوەیەکی درێژخایەنە کە لە دژی گەریلاکانی پەکەکە ئۆپراسیۆنگەلی بەرفراوانی لەشکری جیبەجێ دەکرێت و هەفتە ڕابردوو لە ٣٥ گوندی سەر بەو ناوچەیە هاتووچوون قەدەغە کرابوو .
لە ئێستاش دا لە ١٩ گوندی سەر بە شاری بتلیس و شارۆچکەی هیزان هاتن و چوون هەتا دەرکردنی بڕیارێکی نوێ قەدەغە ڕاگەێندراوە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە