سوپاى پاسداران : هه‌رێمى كوردستان باجی ڕووبەڕووبونەوەی ئێمە و ئەمریکا دەدات
پەیامی کورد ... سوپاى پاسداران : هه‌رێمى كوردستان باجی ڕووبەڕووبونەوەی ئێمە و ئەمریکا دەدات
فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى سوپاى پاسداران رایده‌گه‌ێنێت، له‌سه‌ر سنووره‌كانى عێراق و ئێران جمووجۆڵى چه‌كدارى هه‌یه و ناسه‌قامگیرن، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووى ئه‌مریكا ببینه‌وه هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى ده‌دات”.
موحه‌مه‌د ئوسانلۆ، فه‌رمانده‌ى هێزى حه‌مزه‌ى سه‌ید شۆهه‌دا ڕایگەیاند :“ئێمه ده‌زانین به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان هه‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ناشارنه‌وه و ئێمه‌ش ده‌ستتێوه‌ردان له بابه‌ته‌كه ناكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر هه‌بوون یان كاریگه‌رییه‌كى ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنووره‌كانمان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، رێگه‌ی پێناده‌ین و رووبه‌ڕووبه‌ڕووى ده‌بینه و له‌م بابه‌ته‌شدا هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى ده‌دات”.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە