سوپاى پاسداران ڕێکخراوێکى تیرۆریستییە و ئامادەبوونى لە پێشانگەى بەرگرى دەوحە جێگەى بەرگریکردن نییە
پەیامی کورد ... سوپاى پاسداران ڕێکخراوێکى تیرۆریستییە و ئامادەبوونى لە پێشانگەى بەرگرى دەوحە جێگەى بەرگریکردن نییە
تێد دویچ نوێنەرى کۆنگرەى ئەمریکا لە تویتێکدا نووسى:سوپاى پاسداران ڕێکخراوێکى تیرۆریستییە. ئامادەبوونى بەرپرسانى ئەو سوپا تیرۆریستییە لە پێشانگەى بەرگرى دەوحە جێگەى بەرگریکردن نییە
سوپا لە ژێر گەمارۆى توونددایە کە بەلانى کەمەوە هەموو جۆرە مامەڵەیەکى چەک وچۆڵ سنووردار دەکات.
ئەو گەمارۆیانە لانابرێن.دویچى نوێنەرى کۆنگرە بەیاننامەى ووتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاى هێناوەتەوە و دەنووسێت:
ئێمە بە تەواوى نیگەران و بێ هیواین لە بەشدارى بەرپرسانى سەربازى کۆمارى ئیسلامى و ئەفسەرانى سوپاى پاسداران لە پێشانگەى بەرگرى دەوحە.
ئێمە ئانادەبوونیان لە پێشانگەکەى بەرگرى دەریایی بە تەواوى ڕەت دەکەینەوە.
چوونکە ئەوە کۆمارى ئیسلامییە کە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ ناجێگیرى ئاسایشى دەریایی لە کەنداوی فارس.
مامەڵەى چەکوچۆڵى ئێرانى بە تەواوى لە بن گەمارۆوەکانى ئەمریکا بەتایبەت گەمارۆوەکانى دژى تیرۆریزم و چەکى کۆمەڵکوژدایە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە