سوپای ئەمریکا لەم دواییانەدا پەردەی لەسەر پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمی خۆی لادا، کە بریتییە لە ئێف-٤٧.
پەیامی کورد ... سوپای ئەمریکا لەم دواییانەدا پەردەی لەسەر پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمی خۆی لادا، کە بریتییە لە ئێف-٤٧.
ترامپ کاری درووستکردنی پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی لە مێژووی ئەمریکادا بە کۆمپانیای بۆئینگ بەخشی و ڕایگەیاند: دوای کێبڕکێیەکی تووند و ووردی نێوان هەندێک لە کۆمپانیا گەورەکانی فڕۆکەوانی ئەمریکا، بڕیارە هێزی ئاسمانی گرێبەستی باڵادەستی ئاسمانی نەوەی داهاتووی ئێف-٤٧ بداتە کۆمپانیای بۆئینگ.
ئەم فڕۆکە جەنگییە کە تەکنۆلۆژیای دزێو و زیرەکی دەستکرد و تواناکانی شەڕی ئێلیکترۆنی بەکاردەهێنێت، گۆڕانکارییەکی گەورە لە هێزی ئاسمانی دا دەهێنێتە ئاراوە.
هێناویەتی. هەروەها فڕۆکەی F-47 توانای ئەنجامدانی ئەرکی شەڕی بێ سەرنشینی هەیە و ڕۆڵێکی سەرەکی لە داهاتووی شەڕی ئاسمانی دا دەگێڕێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، وەشانی تاقیکاری فڕۆکەی F-47 نزیکەی پێنج ساڵە دەفڕێت. ووتیشی: "ئەمە شەڕڤانێکە پێشتر کەس نەیبینیوە، ئەمەش ماوەیەکی زۆرە لە کارەکاندایە".
کۆمپانیای بۆینگ پێشەنگایەتی پەرەپێدانی فڕۆکەی جەنگی ئێف-٤٧ی هێزی ئاسمانی دەکات دوای کێبڕکێیەکی "سەخت" لە نێوان کۆمپانیا باڵاکانی فڕۆکەوانی.
فڕۆکە جەنگییە نهێنییەکەی ئەمریکی F47
ترامپ کاری درووستکردنی پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی لە مێژووی ئەمریکادا بە کۆمپانیای بۆینگ بەخشی و ڕایگەیاند: دوای کێبڕکێیەکی سەخت و وورد لەنێوان هەندێک لە کۆمپانیا گەورەکانی فڕۆکەوانی ئەمریکا، بڕیارە هێزی ئاسمانی گرێبەستی نەوەی داهاتووی باڵادەستی ئاسمانی بداتە کۆمپانیای بۆینگ.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا هێزی ئاسمانی ئەمریکا بڕیارێکی سەبارەت بە چۆنیەتی بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی فڕۆکە جەنگییەکەی نەوەی شەشەم ڕاگرت. هێزی ئاسمانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ڕایگەیاند کە فرانک کێندڵ بڕیارەکە بۆ ئیدارەی ترامپ دوادەخات.
ئەمەش زەربەیەکی گەورەیە بۆ کۆمپانیای لاکهید مارتن و سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کۆمپانیای بۆئینگ. ئەم فڕۆکە جەنگییە نوێیە کە ناوی F-47 ی لێندراوە، بڕیارە بە توانای دزێو و هەستەوەری پێشکەوتوو و بزوێنەری نەوەی داهاتوو لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕدا بچێتە خزمەتەوە.
بەرنامەی نەوەی داهاتووی باڵادەستی ئاسمانی (NGAD) بە مەبەستی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمی سوپای ئەمریکایە، کە نوێتر و پێشکەوتووترە لە فڕۆکەی F-35 Lightning II ی کۆمپانیای لاکهید مارتن کە تووشی تێچووی زۆر و دواکەوتنی گەورە بووە.
ئیلۆن ماسک ڕەخنەی لە فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ گرتووە و لەبری ئەوە پشتگیری لە پەرەپێدانی بەکۆمەڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکات وەک چەکێکی هەرزانتر و کاریگەرتر. ماسک لە مانگی نۆڤەمبەردا لە سۆشیال میدیادا ووتی: "لەم نێوەندەدا هەندێک گەمژە هێشتا فڕۆکەی جەنگی فڕۆکەوانی وەک F-35 درووست دەکەن".
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە