سوپای تایوان مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات

پەیامی کورد   ...  سوپای تایوان مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات

سوپای تایوان ڕایگەیاند: لەبەرانبەر شەڕخوازییەکانی ووڵاتی چین و مانۆڕە نیزامییەکانی، گەورەترین مانۆڕی سەربازی تایوان بەڕێوە دەچێت.

لەزاری بەرپرسانی تایوان،  لەم مانۆڕە کە ڕۆژانی سێشەممە بۆ پێنجشەممە بەڕێوە دەچێت، هێزی ڕاستەقینەی تایوان دەردەکەوێت و هەوڵدەدرێت بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی چین نەمایش بکرێ.

ئەم بەرپرسە ڕایگەیاندووە، لەم مانۆڕەدا سەدان هێزی سەربازی بەشداری دەکات و ۴۰ تۆپی «هویتزر» بەکار دێت.

مانۆڕی سەربازی تایوان لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت که سەرۆکوەزیرانی دوورگەی «سنت وینسێنت» سەردانی تایوانی کرد. «سای اینگ ون» سەرۆکوەزیرانی دوورگەی سنت وینسێنت بەم کارە پاڵپشتی توکمەی خۆی بۆ دوورگەی تایوان دەربڕی


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە