سوپای تورکیا لە جۆلەمێرگ ئۆپراسیۆنەکانی خۆی دژ بە گەریلاکانی پەکەک چرتر دەکات
پەیامی کورد ... سوپای تورکیا لە جۆلەمێرگ ئۆپراسیۆنەکانی خۆی دژ بە گەریلاکانی پەکەک چرتر دەکات .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سوپای ئەرتەشی تورکیا ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە دژی هێزەکانی گەریلای پەکە لە جۆلەمێرگ دەست پێکردووە و چڕتر کراوە .
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ سەرلە بەیانی لە باکووری کوردستان لە شاری جۆلەمێرگ لە دژی گەریالاکانی پەکەکە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی و نیزامی بەرفراوان دەستی پێکردووە .
هەروەها هەر بە پێی ئەم هەواڵە ناوی ئەم ئۆپراسیۆنە " ئێرێن - ٩ کارزان - هان یاڵداشی " یە ، کە لەم ئۆپراسیۆنەدا نزیک بە ٢ هەزار و ٢١٨ سەربازی ، پۆلیسی تایبەت و پاسەوانی گوندەکان " کە بە جاش ناسراون " هەروەها بە گشتی ١٢٩ تیمی سەربازی بەشداری ئەم ئۆپراسیۆنە دەکەن .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە