سوپای پاسداران فایلی دەنگی نهێنی گەندەڵییەکانی نێو سوپاکەی پشتڕاست دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سوپای پاسداران فایلی دەنگی نهێنی گەندەڵییەکانی نێو سوپاکەی پشتڕاست دەکاتەوە
ئاژانسەکانی هەواڵی سەر بە سوپای پاسداران فایلی دەنگی نهێنی گەندەڵییەکانی نێو سوپای پشتڕاست کردەوە ئاژانسی هەواڵی ''فارس'' سەر بە سوپای پاسداران، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی فێبریوەری ڕاستبوونی فایلی دەنگی دانیشتنی نهێنی ''محەممەد عەلی جەعفەری'' فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی پشتڕاست کردەوە.
ئەو هەواڵدەرییە لە ڕاپۆرتێکدا وتوویەتی کە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاستبوونی ئەو فایلە دەنگییە پشتڕاست دەکاتەوە و باسی لەوە کردووە: ''بەو جۆرەێک کە لەو فایلەدا هاتووە سادق زۆلقەدرنیا جێگری ئابووری سوپا باس لە گەندەڵییەک لە گرووپی یاس دەکات کە فەرماندەیەکی پێشووی سوپا بەرپرسی بووە''.
ئەم فایلە دەنگییە کە ٥٠ خولەکە و بەشێکی زۆری لەسەر دانیشتنی نهێنی '' محەممەد عەلی جەعفەری'' فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و ''سادق زۆلقەدەرنیا'' جێگری پێشووی ئابووری و سازەندەیی ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لەخۆ دەگرێت کە گەندەڵی هێزەکانی سەر بە لقی قودسی سوپای پاسداران، بۆنیادی تعاون '' یەکگرتوویی '' سوپا و شارەوانی تاران ئاشکرا دەکات. لەو فایلە دەنگییەدا باس لە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ''محەممەد باقر قاڵیباف'' شارەوانی ئەوکاتی تاران و سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی ئێران، ''قاسم سلێمانی'' فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سوپای پاسداران، ''جەماڵەدین ئابڕوومەند'' جێگری ئەوکاتی هەماهەنگی سوپا و ''حسێن تائێب'' بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپا کراوە کە لەلایەن خامنەیی ەوە پارێزراون.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە