سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە بە شاراوەیی دراوی دیجیتاڵی بەرهەم دەهێنن

پەیامی کورد      ...    سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە بە شاراوەیی دراوی دیجیتاڵی بەرهەم دەهێنن

کاربەدەستانی سوپای پاسداران لە "سنە" بە شاراوەیی دراوی دیجیتاڵی بەرهەم دەهێنن

بەپێی هەواڵێکی گرینگ ڕاگەێندراوە کە کاربەدەستانی سوپای پاسداران لە ماڵەکانی خۆیان لە سنە، ئامێری "ماینێریان" بۆ دەرهێنانی دراوی دیجیتاڵی داناوە. ئەو کارەی بەرپرسانی سوپای پاسداران لە "سنە" بووەتە هۆی ئەوەی کە کێشەی کەمی و پچڕانی کارەبا بێتە ئاراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە لە ئیدارەی کارەبای شاری سنە، بەرپرسانی ئیدارەی کارەبای ئەو شارە هۆشدارییان بە فەرمانبەرانی خۆیان داوە کە نابێ بە هیچ شێوەیەک ئەو کارەی سوپای پاسداران بدرکێنن یان ئاشکرایان بکەن، ئەگەرنا سزا دەدرێن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ووتی، دەزگای دەرهێنانی دراوی دیجیتاڵی لە هەر ماڵێکی تایبەتیدا ببیندرێت دەبێ دەزگاکانی حکوومەتی ئێران ی لێی ئاگادار بکرێتەوە و ئەمەش جگە لەوەی دەزگاکانیان دەستی بەسەردا دەگیردرێت، دەبێتە هۆی ئەوەی سزایەکی قورس بەسەر خاوەن ماڵەکاندا بسەپێندرێت، بەڵام بۆ بەرپرسانی سوپا ناوێرن هیچ بڵێن.

ئه‌و سەرچاوەیە‌ ووتیشی،‌ دانانی ماینێر لەلایەن بەرپرسانی سوپا وە‌ تایبه‌ت بە شاری "سنە" نییە، بەڵکوو لە زۆربه‌ی‌ شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات به‌و شێوه‌یەن و بوونی‌ هه‌زاران ماینێری‌ به‌رپرسانی‌ ڕێژیم‌ له‌ كوردستان کێشەی نەبوون و پچڕانی کارەبای لێ کەوتووەتەوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە