سوپای پاسداران هەڕەشەی مەترسیدار دەکات
پەیامی کورد ... سوپای پاسداران هەڕەشەی مەترسیدار دەکات
دوای مووشەک بارانکردنی هەولێر سوپای پاسداران هەڕەشە لە ووڵاتانی کەنداو دەکات و داواش لە ئەمریکا دەکات لە ناوچەکە بکشێتەوە.
موحەمەد تێهرانی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداری دایە ووڵاتانی کەنداو و ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت لەڕێگەی ووڵاتانی کەنداوەوە زیان بە ئێران بگەینێت، ئەوا مووشەکەکانی ئێران بۆ گەیشتن بەو ووڵاتانەی کەنداو ئامادەن.
ئەو فەرماندە ئێرانیە هۆشداریدایە سوپای ئەمریکا کە ناوچەکە جێبهێڵێت و ووتی، ئێران توانای مووشەک بارانکردنی هەیە کە هیچ سیستەمێک ناتوانێت مووشەکەکان پووچەڵ بکاتەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە