سوپای پاسداران هەڕەشەی نوێ دەکات " جارێکی دیکە هێرش دەکەینە سەر هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد    ...   سوپای پاسداران هەڕەشەی نوێ دەکات " جارێکی دیکە هێرش دەکەینە سەر هەرێمی کوردستان

ووتەبێژی سوپای پاسداران لە پەیامێکی نویدا ڕایگەیاند : لە ئەگەری ئەوەی کە بەرپرسانی عێراقی بۆ هەنگاو بۆ کۆکردنەوەی مەقەڕڕەکانی دیکەی ئیسرائیل لەم ووڵاتە نەکەن ، بە بێ شک ووڵام دەدەینەوە .

لە حاڵێکدا کە هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر کاردانەوەگەلی بەرفراوانی بەرپرسانی سیاسی عێراق  ی بە دوای خۆیدا هێنا ، ڕەمەزان شەریف ووتەبێژی سوپای پاسداران هەڕەشەی کرد کە ئەگەر داواکارییەکانی تاران جێبەجێ نەکرێت سوپای پاسداران جارێکی دیکەش هیرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان .

بە پێی ڕاپۆرتی المسیرە ، ئەو جارێکی دیکە بە دووبارەکردنەوەی قسەکانی سوپای پاسداران سەبارەت بە هەژموونی مەقەڕرەکانی مووساد لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان ووتی : " لە ئەگەری ئەوەی کە بەرپرسانی عێراقی بۆ هەڵچنینی مەقەڕرەکانی دیکەی ئیسرائیل لەم ووڵاتە هەنگاو نەنێن ، لە حاڵێکدا کە ئەمنییەتی ئێمە لەم ناوجەیە بکرێتە ئامانج بە بێ شک و گومان وولام دەدەینەوە 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە