سوپای پاسداران پاساو بۆ پێدانی ٢٢ میلیۆن دۆلارەکە دەکات کە لە لایەن قاسم سلێمانی یەوە درابووە حەماس

پەیامی کورد     ...   سوپای پاسداران پاساو بۆ پێدانی ٢٢ میلیۆن دۆلارەکە دەکات کە لە لایەن قاسم سلێمانی یەوە درابووە حەماس  

لە دوای قسە و باسەکانی " مەحموود الزهار " یەکێک لە ڕابەرانی باڵای بزووتنەوەی فەلەستینی حەماس کە لەم دواییانە لە ووتووێژێکدا تایبەتدا ووتبووی ئەم گرووپە بری ٢٢ میلیۆن دۆلاری بە شیوەی نەخت لە قاسم سلیمانی فەرماندەی هیزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران کە لە جانیوەری ساڵی اربردوودا بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا ، بە دەست گەیشتووە لەگەڵ شەپۆلێکی ڕەخنەی تووندی خەڵکی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەم ووڵاتە لە سەر بە خەساردان و لەناوبردنی سەرچاوەگەلی دارایی و ماڵی و تێچووی میلیۆنەها دۆلار پارەی خەڵکی بێدەسەڵاتی ئێران بۆ پاڵپشتی کردن لە تێرۆر و گرووپگەلی تێرۆرسیتی کە لە دەرەوەی ئەم ووڵاتە بەکار دەهیندرێت ، لە حاڵیکدا خەڵکی ئێران لە فەقر و فەلاکەت ژیانیان بە سەر دەبەن بەرەوڕوو بووەوە ، هەندێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران و میدیاکانی سەر بەم دامەزاروەیە بۆ پاساو هێنانەوەی بابەتی هاوکاری و یارمەتی ٢٢ میلیۆن دۆلاری قاسم سلیمانی بە گرووپگەلی ئیسلامگەرا بەسیج بوون و یەکیان گرت .

موحەمەد باقر ذۆلقەدر جیگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بۆ پاساو هێنانەوە و ووڵامدانەوە بە لێشاوی ڕەخنەگرانی چالاکی ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئەم ووڵاتە بە پێدان و بە إێڕۆدانی ٢٢ میلیۆن دۆلارەکەی قاسم سلیمانی بە گرووپگەلی ئیسلامگەرا کە زۆربەیان لە لیستەی دامەزاروەگەلی تێرۆریستی دا ووتی : " قاسم سلیمانی کە یەکێک لە " دۆزراوەکانی " عەلی خامنەیی " ڕابەری باڵای ئێران ە و ئەو خۆی سەرچاوە ماڵییەکەی دەستەبەر کردووە 

ذۆلقەدر دوێنێ سێشەممە لە ووتووێژێکیدا لەگەڵ کەناڵی کۆماری ئیسلامی بە ناوی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران ووتی : " قاسم سلیمانی هەموو کات بۆ دەستەبەرکردنی بوودجەی چالاکییەکانی خۆی بەرەوڕووی کێشەگەلیک دەبووەو خۆی هەنگاوی دەنا و هەوڵی دەدا و سەرچاوەی ماڵی بۆ دەستەبەر دەکرد ."

ئەو هەروەها ووتی : " سلیمانی هیچ شتێکی بە کۆتایی نەدەزانی بۆ نموونە ئەگەر دەوڵەت بۆ دەستەبەرکردنی دارایی و  ماڵی پڕۆەژەیەک لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو دەبووەوە ئەم سەرچاوەیە ، هاوکارییە ماڵی و داراییەکەی بۆ دەستەبەر دەکرد .

بەڵام جیگری فەرماندەی گشتی سوپا دەربارەی ئەوەی کە قاسم سلیمانی بە چ شێوەیەک توانی بڕی ٢٢ میلیۆن دۆلار بە شێوەی نەخت و بەستە کراو لە ٥ جانتا و ساک دا بوم ئاسانی و سادەییە دەستەبەر بکات یا خود سەرچاوەی ئەم ماڵ و داراییە میلیۆنی یە لە کوییە ، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەدا 

ئەندامی باڵای حەماس لە وەرگرتنی چانتا و ساکی ٢٢ میلیۆن دۆلاری لە سلیمانی یەوە دەڵێ 

مەحموود الزهار ئەندامی باڵای حەماس لە ووتووێژەکەی خۆیدا ووتی دیدار و چاوپێکەوتنی یەکەم لەگەڵ حاج قاسم لە دوای دامەزارندنم لە پۆستی وەزارەتی دەرەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا بوو ئەو ووتی لە سەفەرێکدا بۆ ئێران لەەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوە و چەندین بەرپرسی ئێرانی چاوپێکەوتنی هەبووە کە دواهەمین یان لەگەڵ قاسم سلیمانی بووە 

الزهار ووتی : لەم دیدارەدا کێشەی سەرەکی ئێمە مافی فەرمانبەران و خز،مەتگوزاری کۆمەڵایەتی و هاوکارییەکان بوو کە دەبوایە بە خەڵکی بدەین کاتێک کە لە دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان دا ئێمەیان گەمارۆدابوو .

ئەم ئەندامە پلە باڵایەی حەماس هەروەها پشتڕاستی کردەوە : حاج قاسم بەپەلە داواکارییەکەی ئێمەی ووڵام دایەوە بە شێوەیەک کە ڕۆژی دواتر دەبوایە سەفەر بکەم و ٢٢ میلیۆن دۆلارەکەم لە جانتاکانی فڕۆکەخانەدا بینی .

ئەو ووتی : " بڕیار وابوو بڕێکی زیاترمان پێ بدرێت بەڵام ئێمە ٩ کەس بووین کە نەماندەتوانی زیاتر لەمە هەڵبگرین چوونکە جانتاکانمان تەنیا ٤٠ کیلۆگرام توانی هەڵگرتنی هەبوو هەر بۆیە من هەستم کرد ئەو راستگۆ و پیاوی کارو 

جیبەجی کردنی بڕیارە کە دەیتوانی بە باشی کەرەکانی ڕاپەڕێنێت و بەرپرسیاریگەلێکی زۆری لە سەر شان بوو 

الزهار ووتی : " ئەو ڕۆژێک دوای داواکارییە هاوکارییەکەی دەولەتی فەلەستین لە غەززە پێداویستییە سەرەکییەکانی نەواری داگیرکراو و گەمارۆدراوی غەززەی دەستەبەر کرد " .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە