سوپای پاسداران پەردە لەسەر دوو بنکەی مووشەکی لادەدات

پەیامی کورد    ...   سوپای پاسداران پەردە لەسەر دوو بنکەی مووشەکی لادەدات

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی مارس، هاوکات لەگەڵ وتووێژەکانی بەرجام و شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین، سوپای پاسداران پەردەی لەسەر دوو بنکەی مووشەکی لادا.

پاسدار "ئەمیرعەلی حاجی زادە" فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران وتوویەتی؛ ئاگری ئەو مووشەکانە و خێرایی هاویشتنیان شەش تا حەوت بەرانبەر زیادی کردووە.

هەواڵدەری "تەسنیم" سەر بە ئێران بڵاوی کردووەتەوە؛ ئەوە یەکەم جارە کە هێزی ئاسمانی سوپا پەردە لەسەر بنکەیەکی ژێرزەوینی خۆی هەڵدەگرێت.

بەپێی زانیارییەکان ئەو بنکە ژێرزەوینی یانە کە لە کێوە بەرزەکاندا درووست کراون و شوێنی پاراستنی مووشەکی زەوی بە زەوی بە سیستەمی پێشکەوتوو و هەروەها فڕۆکە و تۆڕی ڕاداری و بەرگری ئاسمانییە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە