سوپای پاسداران پەردە لەسەر مووشەکی خاڵ لێدەری " خەیبەر شکێن " بە بۆردی ١٤٥٠ کیلۆمەتر لادەدات
پەیامی کورد ... سوپای پاسداران پەردە لەسەر مووشەکی خاڵ لێدەری " خەیبەر شکێن " بە بۆردی ١٤٥٠ کیلۆمەتر لادەدات .
مووشەکی خەیبەر شکێن لە مەودای ١٤٥٠ کیلۆمەتر یەوە پەردەی لە سەر لادرا . خێرایی و زیرەکی لە ڕادەبەدەر لە پێکانی ئامانج لە مەودای ١٤٥٠ کیلۆمەتر ەوە لە توانمەندییەکانی ئەم مووشەکە هەژمار دەکرێت و دەتوانێ ئامانجەکەی زۆر بە ووردی بپێکێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک هاوکات لەگەڵ بەرزڕاگرتنی ٤٣ ەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران و لە ئاستانەی دەستپێکردنی جەژنی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە ئێران ، سەرداری سەرلەشکەری پاسدار موحەمەد باقری سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرداری سەرتیپی پاسدار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی بۆشائی گەری سوپای پاسداران جگە لە سەردانی یەکێک لە بنکە مووشەکییە زەوین بە زەوینەکانی هیزی بۆشائیگەری سوپا پەردەیان لە سەر مووشەکی دوورمەودا و خاڵ لێدەری " خەیبەر شکێن " وەکوو یەکێک لە نوێترین دەستکەوتە ڕابۆردییەکانی ئەم هێزە نەمایش کرد .
مووشەکی ڕابۆردی خەیبەر شکێن لە نەوەی سێهەمی مووشەکگەلی دوورمەودای سوپای پاسداران ە کە خاوەنی تایبەتمەندی گەلی تاک و سەربەخۆ یە ، ئەم مووشەکە خاوەنی سووتەمەنی بەستراوە " ڕەق یان بستووەوە " و لە فازی نیشتنەوەی خاوەنی مانۆڕ لێدان و نەمایشە بۆ تێپەڕبوونی لە سپەر و قەڵغانی مووشەکی و دیزانە تایبەتمەندەکەی بووەتە هۆی ئەوەی کە کێشەکەی لە چاو نموونەکانی هاوشیوەی خۆی یەک لە سێ کەم ببێتەوە و ماوەی ئامادەکاری و هاوێشتنی یشی تا یەک لە سەر شەش کەم ببێتەوە .
زیرەکی و خێرایی بێ هاوتای لە لێدانی ئامانجەکان لە بۆردی ١٤٥٠ کیلۆمەتردا یەکیکی دیکە لە توانمەندییەکانی ئەم مووشەکەیە .
ئەم سیستەمە بە تەواوی درووست کراوی ئێران ە و لە بیرۆکەوە تاکوو بەرهەمهێنانەکەی لە لایەن زانایانی تێکۆشەری هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ی ئێرانەوە دیزاین و درووستکراوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە