سوپای پاسداران ژمارهیهكی بەرچاو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشكهوتوو ڕهوانهى فڕۆکەخانەی شارێکی کوردستانی دهكات
پەیامی کورد ... سوپای پاسداران ژمارهیهكی بەرچاو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشكهوتوو ڕهوانهى فڕۆکەخانەی شارێکی کوردستان دهكات
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سوپای پاسداران ژمارهیهكی بەرچاو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشكهوتوو ڕهوانهى فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دهكات
بهگوێرهى سهرچاوهكان، ئێران ژمارهیهك درۆنی پێشکەوتوى لەفڕۆکەخانەی قامیشلۆ جێگیركردوهو چهند ڕۆژێك پێش ئێستا لهڕێگهى چهند بارهەڵگرێكهوه لهدیمهشق هوه بهرهو ئهوشارهى كوردستانى گواستۆتهوه.
بەگوێرەی پێگە هەواڵییەکانی سووریا، سوپای پاسدارانی ئێران، پێنجشهممهى ڕابردوو دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێی لە دیمەشق ی پایتەختی سووریاوە گەیاندووەتە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان.
تۆڕی "عەین فوڕات" بە پشت بەستن بەسەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایکردوە، سوپای پاسدارانی كۆمارى ئیسلامى ئێران نزیکەی ٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی لە نەوەی حەوتەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکان لەڕێگهی فڕۆکەی جەنگی بارهەڵگری جۆری "یووشن" گەیاندووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕژێمی سووریا و سهربازانى ڕووسیا دایه.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکردوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەناو کۆنتێنەری داخراودا دانراون و دواتر بۆ فەوجی ١٥٤ی سەر بەڕژێمی سووریا گوازراونەتەوە، بەمەبەستی ئەوەی لەماوەی داهاتوودا لەچوارچێوەی بەرنامەیەکی تایبەتی ڕاهێناندا، لەسەر دەستی ڕاهێنەرانی سەر بەحیزبۆڵڵای لوبنانی ڕاهێنانیان لەسەر بکرێت.
چاودێران باس لەوەدەکەن، ماوەیەکە سوپای پاسدارانی ئێران کار لەسەر بەهێزکردنی هەژموونی سهربازی خۆی لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیمواکرات دەکات، هەروەک ناوبەناو میلیشیاکانی سەر بەئێران لە سووریا لەڕێگهی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ەوە هێرش دەکەنەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەی تەنەفی نێوان سووریا و ئوردن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە