سوید بە فەرمی ئەندامبوونی ووڵاتەکەی لە ناتۆ واژوو کرد
پەیامی کورد ... سوید بە فەرمی ئەندامبوونی ووڵاتەکەی لە ناتۆ واژوو کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی سوید ، داواکری ئەندامبوونی ئەم ووڵاتە ئەورووپییەی لە ناتۆ بە فەرمی واژوو کرد .
نوێنەرایەتی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ لە پەیامیک دا لە لاپەڕەی تویتەر ڕایگەیاند کە " ئان لیندە " وەزیری کاروباری دەرەوەی سوید داواکاری ئەندامبوونی ئەم ووڵاتەی لە ناتۆ واژوو کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕووسی " ڕیانووستی " یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو حێزبی سۆسیاسلیست دیمۆکراتی سوید بڕیاری خۆی بۆ ڕادەستکردنی داواکاری بۆ ئەندامبوون لە ناتۆی ڕاگەیاند و لە هەمان حاڵدا ووتی کە لە ئەگەرێک کە داواکارییەکەی سوید بۆ ئەندامبوونی لە ناتۆ پەسەند بکرێت ئەم ووڵاتە دژ بە جێگیر کردنی چەکی ئەتۆمی و بنکەگەلی سەربازی لە ناو خاکی خۆی دەبێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە