سوید هۆشدارى دەداتە هاووڵاتیەکانی کە سەفەری ئێران نەکەن
پەیامی کورد ... سوید هۆشدارى دەداتە هاووڵاتیەکانی کە سەفەری ئێران نەکەن
دەوڵەتى سوید هۆشدارى دایە هاووڵاتییەکانى خۆى کە خۆیان ببوێرن لە سەفەرکردنى ناپێویست بۆ ئێران
وەزارەتى دەرەوەى سوید داواى لە هاووڵاتییەکانى کردووە کە ئەگەر پێویست نەکات، سەفەر نەکەن بۆ ئێران.
ئەم وەزارەتخانەیە، هۆکارى ئەم هۆشدارییەشى بۆ بوونى ناڕەزایەتی دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى بەرامبەر ڕەوتى دادگەری کەیسى ئێرانییەکى (حەمید نوورى) سوید گەڕاندووەتەوە.
دادوەری سوید لە دانیشتنى دادگاى حەمید نوورى، دوێنێ، خوازیارى سزادان و دەرکردنى حوکمى زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەم پیاوە بوو بە تۆمەتى "تاوانى شەڕ لە جۆرى هەرە تووند".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە