سویسڕا تاجیرێکی پەیوەندیدار بە کرێملین ەوە ڕادەستی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... سویسڕا تاجیرێکی پەیوەندیدار بە کرێملین ەوە ڕادەستی ئەمریکا دەکات .
سویسڕا تاجیرێک کە پەیوەندی بە شاندی حۆکمڕانی ڕووسیاوە هەیە ڕادەستی ئەمریکا دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ەوە وەزارەتی دادی سویسڕا ڕایگەیاند : " ڤلادیسڵاڤ کلیۆشین " تاجیری ڕووسی پەیوەندیدار بە کرێملین ی ڕۆژی شەممە لە سویسڕا وە بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ناردووەتەوە ، هەنگاوێک کە ڕووسیا بە تووندی ئەم کارەی مەحکووم کردووە و بەشێک لە ئۆپراسیۆنی واشینتۆن بۆ بەدواداچوونی هاووڵاتیانی ڕووسی ناوبردووە .
تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاووڵاتییە ڕووسی یە پەیوەندی بە باس و گفتۆگۆوەکانی تیجارەتی ناوخۆی یەوە هەیە . چەند هێزی پۆلیس لە ئەمریکا کلیۆشین یان لە فڕۆکەوە وەرگرتووە . کلیۆشین لە مانگی مارس لە سویسڕا دەست بەسەر کراوە . حۆکمی دەست بەسەرکردن و ڕادەستکردنی ئەو لە مانگی ئەیپریل ەوە بە بەرپرسانی سویسڕا ڕاگەێندراوە . ڕووسیا لە کاردانەوە بەم هەنگاوەی ژنێڤ ڕایگەیاندووە کە ڕەفتاری سویسڕا لە دەستبەسەر کردن و ڕادەستکردنی خێرای ئەم تاجیرە ڕووسییە بە تووندی نیگەران و بی هیوا بووە .
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە سویسڕا ، ئەمریکای بە هەوڵدان بۆ نێچیر کردنی هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە لە خاڵە جیاوازەکانی جیهان تۆمەتبار کردووە .
جێگای ئاماژەدانە ئەم تاجیرە خاوەنداری کۆمپانیایەکی ڕووسییە کە چاودێری لە سەر میدیاکان و هەروەها خزمەتگوزاریگەلی ئەمنییەتی سایبیری و هاککەری دەخاتە بەر دەست . لە خزمەتگوزارییەکانی ئەم کۆمپانیایە دەوڵەت و سەرۆککۆماری ڕووسیا ش کەلک وەردەگرن .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە