سویسڕا سزای گەمارۆی بەسەر ئێران دا سەپاند

پەیامی کورد   ...  سویسڕا سزای گەمارۆی بەسەر ئێران دا سەپاند

 سویسڕا، سزای بەسەر "پیشەسازییەکانی فڕۆکەوانی شاهێد"ی سوپای پاسداران و سێ بەرپرسی باڵای سەربازی سوپای پاسداران دا سەپاند.

  هۆکارى ئەم سزایانەش، ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە بۆ ڕووسیا بۆ ئەوەى دژ بە ئۆکراینییەکان بەکار بهێنرێت!

  ئەو سێ بەرپرسە گەورەیەى سوپاى پاسدارانیش کە سزاکەیان بەسەردا سەپێندراوە بریتین لە:

ـ موحەمەد حوسێن باغری، سەرۆکی گشتى هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

ـ حوجەتۆڵڵا قوڕەشی، بەرپرسی دابینکردن و لێکۆڵینەوەی وەزارەتی بەرگری کۆمارى ئاخوندی

ـ سەعید ئاغاجانی، فەرماندەی یەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانى تیرۆریست

•  ئەم کەسانە سەروەت و سامانیان لە دەرەوەى ئێران بلۆک دەکرێت و دەستى بەسەردا دەگیردرێت!


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە