سویسڕا هاوردەکردنی زێڕى لە ڕووسیاوە بۆ ووڵاتەکەى قەدەغە کرد

پەیامی کورد   ...  سویسڕا هاوردەکردنی زێڕى لە ڕووسیاوە بۆ ووڵاتەکەى قەدەغە کرد

ئەنجوومەنى فیدڕاڵى سویسرا بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی بڕیارەکانی یەکێتی ئەورووپا و ووڵاتانى رۆژئاوا دەربارەى سزادانی رووسیا بەهۆى هێرشکردنە سەر ئۆکراین، بڕیارماندا هاوردەکردنی زێڕ لە ڕووسیاوە بۆ ووڵاتەکەمان قەدەغە بکەین، دەشڵێن، بڕیارەکە لەسەرەتاى ئەم هەفتەوە دەکەوێتە وارى جێبەجیکردنەوە.

سویسرا، ووڵاتێکە هەمیشە بە هەڵوێستی بێلایەنی خۆی ناسراوە لە ململانێیە جیهانییەکاندا، بەڵام پاش هێرشەکانى ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین لە مانگى شوباتى ئەمساڵدا کۆتایی بە بێلایەنی خۆی هێنا و سەبارەت بە سەپاندنی سزا جۆراوجۆرە ئابوورییەکان بەسەر رووسیادا هەمان هەڵوێستی یەکێتی ئەورووپای هەبوو.

جێگاى ئاماژەیە، كەرتى نەوت، گازى سرووشتى و زێڕ سێ سەرچاوەى سەرەكى داهاتى رووسيا یە، بەڵام ووڵاتانى ئەورووپایی و ئەمریکا بەهۆى هێرشەکانى ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین دەیانەوێت سزاى ئەو کەرتانە بدەن


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە