سکاڵای هۆشیار زێباری لە دژی قائانی جێگرەکەی قاسم سلێمانی بەرز دەکرێتەوە

پەیامی کورد   ...    سکاڵای هۆشیار زێباری لە دژی قائانی جێگرەکەی قاسم سلێمانی بەرز دەکرێتەوە

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سکاڵا لەسەر ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس تۆماردەکات.

 هۆشیار زێباری لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دیجلە ڕایگەیاند، سکاڵا لەسەر قائانی تۆماردەکات بەهۆی ئەوەی هەندێک دیبلۆماتکاری ئێرانیی لەپشت کاندیدکردنیەوە بوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.
بەوتەی هۆشیار زێباری، باڵیۆزی ئێران بە نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا دانووستانی دەکرد".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، بڕیارەکەی ئەم دواییە کە دژی ئەو بووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بووە.
بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستەکە دوورخرایەوە، ئەویش بەهۆی ئەو دۆسیە یاساییانەی دژی ناوبراو جووڵێندران.


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە