سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی ھەڤاڵ (قادر قادر) دەکات
پەیامی کورد ... سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی ھەڤاڵ (قادر قادر) دەکات
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، بە یاوەری زەعیم عەلی و، مەحموود محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و، هەروەها سەگڤان ھاڵو، بەرپرسی کارگێڕی و دارایی، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگادار بن لە ڕەوشی تەندرووستی پێشمەرگەی قارەمان و كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌ر، کاک قادر قادر، ئەندامی سەرکردایەتی، کە هه‌رده‌م له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڤاڵانی پارتیماندا جێی ڕێزه، سەردانی کرد و هیوای خواست هه‌رچی زووه باری ته‌ندرووستی یان به‌ره‌و باشتر بچێت
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە