سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان : کورد و دەسەڵاتداری باشوور نەچووەتە ژێر باری فشارەکانی ئێران ەوە سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات
پەیامی کورد ... سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان : کورد و دەسەڵاتداری باشوور نەچووەتە ژێر باری فشارەکانی ئێران ەوە سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات
ئیلخانی زادە، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، پێشووتر له‌لایه‌ن حزبه سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه پێیان وتوون "داخوازی ئێرانییه‌کان ئه‌وه‌یه که ئێمه گوشار بۆ ئێوه بێنین یان چه‌ک بکرێن یان دوور بخرێنه‌وه له سنووره‌کان"، دیاره ئه‌وان نه‌چونه‌ته ژێرباری ئه‌و گوشارانه چوونکه کورد له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکات وه‌ک ئه‌وه وایه به‌ته‌ورێک له‌ڕیشه‌ی خۆی بدات.
ئیلخانی زادە لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاندوە، "له مێژه ئێران هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات، گوشاره‌کانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه، زۆر لایه‌نیش له ده‌وڵه‌تی عێراقدا که لایه‌نگری ئێرانن ئه‌و داوایان بوه یان ئه‌و داخوازیه‌یان کردوه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانیش قسه‌یانکردوه چ ئێران چ ئه‌و گروپانه، من پێموایه ئه‌وه تازه نییه و ئێران هه‌وڵه‌کانی خۆی چڕتر ده‌کاته‌وه به‌تایبه‌ت دوای هاتنه سه‌رکاری (ڕه‌ئیسی) بۆ لێدانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هه‌روه‌ک که چۆن له ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیاسی له‌ده‌ره‌وه ناگوزه‌رێت، گومانێک نییه له عێراقیش هه‌وڵ ده‌دات که ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کز و لاواز بکات، تائێستاش له‌و بابه‌ته‌وه هیچ درێغیه‌کی نه‌کردوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێشووتر له‌لایه‌ن حزبه‌سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه پێیان ووتین داخوازی ئێرانییه‌کان ئه‌وه‌یه که ئێمه گوشار بۆ ئێوه بێنین یان چه‌ک بکرێن یان دوور بخرێنه‌وه له سنووره‌کان، دیاره ئه‌وان نه‌چوونه‌ته ژێرباری ئه‌و گوشارانه چوونکه کورد له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکات وه‌ک ئه‌وه وایه به‌ته‌ورێک له‌ڕیشه‌ی خۆی بدات، ئێمه هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی کوردستان‌مان له‌به‌رچاو گرتووه، ئێمه که له‌هه‌موو کۆسپ و که‌ند و گرفته‌کانی ئه‌و گه‌له‌دا له هه‌رێمی کوردستان به‌شداریمان کردوه و پشتیوان بوین له کاتی سه‌ختیدا، له‌کاتی خۆشی و ئه‌وانه‌دا پشتگیریمان لێکردوون، به بۆچوونی من حزبه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران زۆر ڕیشه‌یان هه‌یه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی کوردی‌دا و کۆمه‌ڵه و حزبه‌کانی دیکه‌ش، ئه‌وه کارێکی ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌ته بۆ هه‌رێمی کوردستان".
ئیلخانی زادە باسی لەوەشکردوە، "تائێستا چه‌ک نه‌کراوین هه‌رئێستاش هێزمان له سنووره‌کان هه‌یه دیاره هه‌موو هێزه‌که‌مان له‌وێ نییه به‌شێک له‌باره‌گاکانمان له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا له‌وێشه‌وه ئێمه کرده‌وه‌یه‌کی چه‌کداری ناکه‌ین، ئه‌سڵ و بنه‌ڕه‌تی هێزی ئێمه له‌ناوه‌وه‌ی کوردستاندا واته له‌ناو خه‌ڵکی کوردستاندایه".
سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان باسی لەوەشکردوە، "ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و داواکاری و فشارانه قبوڵ ناکه‌ین، ڕوو ده‌که‌ینه هه‌موو گه‌لی کورد ڕوو ده‌که‌ینه هه‌موو دونیا، له‌په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆمان که‌ڵک وه‌رده‌گرین، حکوومه‌تی ئێرانیش له‌و ئاسته‌دا نابینم که ئێستا بتوانێت ئه‌و کاره بکات به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و گوشارانه و له‌و کێشانه‌ی که هه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئه‌وه ئه‌وانن ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیان له سووریا و له عێراق و له لوبنان که‌م ببێته‌وه نه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان زیاد بکرێت بۆیه له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا چ به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌یه چ هه‌رێمی کوردستان بچێته ژێرباری ئه‌و گوشارانه چ ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌سیش چوو قبووڵی ئه‌وه بکه‌ین، ئێمه چ وه‌ک کۆمه‌ڵه چ وه‌ک ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران بێگومان دژایه‌تی هه‌رچه‌شنه بڕیارێکی وا ده‌که‌ین و له‌به‌رامبه‌ریدا ڕاده‌وستین".
لە ووڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هەڵوێستتان چی دەبێت ئەگەر فشارەکان چوونە بواری کردارییەوە؟ لە ووڵامدا عومەر ئیلخانی زادە وتی، "ئه‌وه شتێکه ئه‌و کاته ده‌توانیین، له‌درێژه‌ی پرۆسه‌که‌دا و له ململانێی ته‌رازووی هێزدا ئه‌وه دیاریده‌کرێت چوونکه من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌م پشتیوانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان‌مان له‌گه‌ڵدایە، پشتیوانی زۆرێک له دڵسۆزی کاربه‌ده‌ستان و حیزبه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیشمان له‌گه‌ڵه،کارێکی ئاسان نییه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه چه‌ک بکه‌ن قۆناغی دوایی ده‌بێته ئه‌وه، واته ئاسان نییه."
عومەری ئیلخانی زادە ئەوەشی ووت، "ئێمە وەک لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران پشتیوانی خەڵکی کوردیمان لەناوخۆی ئێران هەیە، له‌و ساڵانه‌دا به‌چه‌ندین جار نیشانمانداوه داوای مانگرتنی گشتیمان کردوه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئێمه داوای مانگرتنی گشتیمان کردوه ته‌نانه‌ت خه‌ڵک توانای نه‌بوه شقارته‌یه‌کیش بکڕێت و داهاتیش ببێت ئیتر له‌وه زیاتر پشتیوانی".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە