سکرتێری گشتی " ناتۆ " شەڕ لە ئۆکراین لەوانەیە چەندین ساڵ درێژە بخاێنێت
پەیامی کورد ... سکرتێری گشتی " ناتۆ " شەڕ لە ئۆکراین لەوانەیە چەندین ساڵ درێژە بخاێنێت
جۆ بایدن : شەڕ لە ئۆکراین بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامی دەبێت و بە پشتیوانی یەکانمان لە کییف بەردەوامی دەدەین .
لەگەڵ بەردەوامی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ، ئینس ستۆلێنبێرگ سکرتێری گشتی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری " ناتۆ " جەختی کردەوە کە شەڕی ڕووسیا لە دژی دراوسیی ڕۆژئاوای خۆی چووەتە قۆناغێکی چارەنووس ساز و لەوانەیە چەندین ساڵ درێژە بخاێنێت
سکرتێری گشتی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری " ناتۆ " لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژەدان بەوەی کە شەڕی ئۆکراین لەوانەیە چەندین مانگ یا خود چەندین ساڵ درێژە بخاێنێت ووتی : " ئێمە لەگەڵ دۆخی ئەمنییەتی نوێ بەرەوڕووین کە ڕووسیا بە سەر ڕۆژهەڵاتی ئەورووپادا سەپاندووە ."
ستۆلێنبێرگ بە پێش بینی کردنی هێرشی بەرفراوانی ڕووسیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین ، ووتی کە هێزەکانی ڕووسیا بە ئامانجی کۆنترۆڵی ناوچەی دۆنباس و پەیوەندیدارکردنی لەگەڵ شبە جەزیرەی کەریمە ، ڕێکخستنی سەربازی خۆی گۆڕیوە و لە حاڵی جێگیر کردنی سەرلەنوێیە .
ئەو هەروەها بە جەخت کردنەوە لە سەر پێویستی کییف بە هاوکاریگەلی سرەبازی بەپەلە ، ئاماژەی کرد کە ناتۆ بابەتی پاڵپشتی لە ئۆکراینی بە چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوو دەخاتە بەر پێداچوونەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە