سکرتێری گشتی ناتۆ : مەترسی دەرگیری و تێکهەڵچوون لەگەڵ ڕووسیا بە ڕادەیەکی زۆر چووەتە سەرەوە

پەیامی کورد     ...   سکرتێری گشتی ناتۆ  :  مەترسی دەرگیری و تێکهەڵچوون لەگەڵ ڕووسیا بە ڕادەیەکی زۆر چووەتە سەرەوە

سکرتێری گشتی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور سەبارەت بە مەترسییەکانی تێکهەڵچوون و دەرگیری سەربازی و نیزامی لەگەڵ ڕووسیا هۆشداریدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئینس ستۆلێنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند : ناتۆ ئامادەیە گوێ لە نیگەرانییەکانی مۆسکۆ بگرێت . سەرەڕای ئەمە ئەو ووتی کە هەرجۆرە هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکان سەبارەت بە ئۆکراین دەبێ بەرامبەر بێت و پرەنسیپی ئەمنییەتی ئەورووپا سست و لاواز نەکات .

ستۆلێنبێرگ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا لایەنی ڕووسی هۆکاری خراپبوونی پەیوەندی و ئاڵۆزییەکان لە سنوورەکان لەگەڵ ئۆکراین ناو برد و ئەو قسانەی کە سەبارەت بە کۆگاکردنی چەک و هێزی سەربازی باسی دەکرێت کە لە لایەن مۆسکۆ وە لە سنوورەکانی دراوسێیەکەی ئەنجام دراوە دووبارە کردەوە . ڕوسیا هەژموونی هێز و چەک و کەرەستەی سەربازی لە سنووری ئۆکراین بە ئاسایی و شتێکی نۆرماڵ ناوی دەبات و تۆمەتەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕەت دەکاتەوە .

ستۆلێبێرگ لە ئاستانەی دانیشتنی ووڵاتانی ئەندامی ناتۆ هۆشداری دا و ووتی : مەترسی تێکهەڵچوون و دەرگیری ڕاستەقینەیە و هەنگاوە شەڕئامێزەکانی ڕووسیا بە شێوەیەکی جیددی لە ئەورووپا سست و لاواز دەکات


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە