سکۆتلەندا لە ئەگەرەدا داوای دەست بەسەر کردنی ئیبراهیم رەئیسی دەکات

پەیامی کورد      ...   سکۆتلەندا لە ئەگەرەدا داوای دەست بەسەر کردنی ئیبراهیم رەئیسی دەکات

سکۆتلەندا لە ئەگەری سەردانیکردنی ئیبراهیم رەئیسی بۆ ووڵاتەکەی داوای دەست بەسەر کردنی دەکات

بڕیار وایە وایە ٢٦ مین خولی  ڕێکخراوی گۆڕینی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی ئەم مانگە لە شاری گلاسکۆ بەڕێوە بچێت.

بەپێی ڕاپۆرت و زانیارییەکان ئیبراهیم ڕەئیسی بە نیازە وەکوو سەرۆککۆماری سێزدەیەمین دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری کونفرانسەکە بکات.

به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بەریتانیای تایمز ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکارانی قوربانیانی ئەشکەنجە و لە سێدارەدراو ، سکاڵای فەرمییان دژی ڕەییسی تۆمار کردووە و داوایان کردووە لەئەگەری هاتنی "ڕەییسی" بۆ گڵاسکۆ دەستبەسەری بکەن.

ئیبراهیم ڕەییسی (ئەندامی وەفدی کوشتن ) تۆمەتبارە دەستی سەرەکی هەبووە لە کۆمەڵکۆژی بەندکراوانی سیاسی لە هاوینی ١٩٨٧.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە