سکۆرتی کاروانی لەهیستان بۆ ئامادەبوون لە قەتەر بە فڕۆکەگەلی جەنگی !
پەیامی کورد ... سکۆرتی کاروانی لەهیستان بۆ ئامادەبوون لە قەتەر بە فڕۆکەگەلی جەنگی !
فڕینی تیمی نیشتیمانی لەهێستان بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٢ ی قەتەر بە سکۆرتی فڕۆکەگەلی شەڕکەر ئەنجام درا .
تیمی لەهیستان فڕینێکی تایبەتی لە ووڵاتی خۆیەوە بۆ قەتەر هەبوو و فڕۆکەگەلی شەڕکەر پارێزگاری یان لە فڕینی ئەم تیمە کرد .
فڕۆکەگەلی ئێف ١٦ ی ئەرتەشی لەهێستان ئەرکی سکۆرتی کاروانی ئەم تیمە بۆ ئامادەبوون لە جامی جیهانی لە ئەستۆدا بوو .
ئەم ڕووداوە لەوانەیە بە هۆی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بێت .
هەژماری فەرمی تیمی نیشتیمانی لەهێستان لە تویتەر بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک نووسی : بە فڕۆکەگەلی ئێف ١٦ تا سنووری باشووری لەهیستان سکۆرت کراین ، لەگەڵ سوپاس و پێزانین بۆ فڕۆکەوانەکان .
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە