سڵاڤۆ ژیژک " فەیلەسووف و کۆمەڵناسی جیهانی ": ئێمە دەبێ دیموکراسی لە کوردەکانەوە فێر بین
پەیامی کورد ... سڵاڤۆ ژیژک " فەیلەسووف و کۆمەڵناسی جیهانی ": ئێمە دەبێ دیموکراسی لە کوردەکانەوە فێر بین .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان فەیلەسووف و کۆمەلناسی ناوداری جیهانی سڵاڤۆ ژیژک ڕایگەیاند : کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئۆتۆپیایان ئاوەدان و زیندوو کردووەتەوە و دەبێ هەموو جیهان دیمۆکراسی لە کوردەکان ەوە فێر ببن .
سڵاڤۆ ژیژک لە زانکۆی کۆبانی بە شێوەیەەکی ئۆنڵاین وانەیەکی بە ناوی " خەڵکینە ئەمڕۆش هێشتا دیمۆکراسی هەڵبژاردەیەکە ؟ " پێشکەش کرد . ئەم وانەیە لە هەژماری سۆسیاڵ میدیای زانکۆیەکە پێشکەش کرا وفەیلەسووف و کۆمەڵناسی دیار ژیژک یش سەبارەت بە نەتەوەی کورد ووتەیەکی بە نرخ و باڵکێشی ئاراستە کرد .
ژیژک هەر لەمبارەیەوە ووتی :
ئەی کوردەکان ! ئێوە کۆمەڵگایەکی زانا و تێگەیشتوو و ئۆتۆپیایەکی بەڕۆژتان بەدی هێناوە . ئێوە نە تەنیا نیشانەی بەرخودان و سەربڵندین بەڵکوو هەروەها ئێوە ئێوە نیشانەی زیندوو کردن و بەدی هێنانی ڕێکخراوێکی نوێ نە .
کوردان بە تێکۆشانەکانیان کۆمەڵگایەکی هۆشیاریان بنیات نا
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، جیاواز لە کوردان و هەندێکی دیکە، ئێستاکە ئێدی دیموکراسییەکی لیبرالیش بەدی ناکرێت بۆیە پێویستمان بە بونیادنانی دیموکراسییەکی ڕادیکاڵە.
جەختیشیکردەوە، ئەرکی شۆڕش بە تەنها نوێنەرایەتی مرۆڤەکان نییە، بەڵکوو لەهەمان کاتدا ئەرکی ئەوەیە مرۆڤەکان هۆشیار بکاتەوە لەوەی چیان دەوێت، دەبێت کار بۆ ئاواکردنی دونیایەکی باشتر بکەن.
ژیژەک، ئاماژەی بە قەیران و کێشەکانی ئەمڕۆی جیهان کرد و وتی: ئەمانە بە هەڵبژاردنێکی گەورە چارەسەر نابن، کاتێک هەڵبژاردن سودی دەبێت کە پشتیوانیەکی هەبێت.
ژیژەک، تیشکی خستە سەر بەها ئایدۆلۆژییەکان و وتی: نرخەکانی ئایدیۆلۆژیا بەرجەستەنین و هەستیان پێناکرێت، بەڵکوو ئایدیۆلۆژیا لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەماندایە هەتا کاریگەری لەسەر هاوسەرگیری و خواردن و ئارەزووەکانیشمان هەیە، خۆی لە خۆیدا ئەمانە ئایدۆلۆژیان.
هەروەها، ووتی: وەک هیگڵ ئاماژەی پێکردووە شتە لەبەرچاوەکان دەبنە نەریتێکی ڕۆژانە، هەر ئەمەشە کە کۆمەڵگا بەیەکەوە پەیوەست دەکات، ئەوانە خۆیان پێوانن بەڵام نەک پێوانێکی نووسراو، چارەسەرییەکانی ئەمڕۆش ئەوە دەخوازن، هەرئەوەشە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانەکان
کاتێک کە ئەمریکا دەست لە ئێوەبەردا ، لایەنەکانی دژی ئێمپریالیزم یش ئێوەیان بە هاوکاری کردن و یارمەتیدانی ئەمریکا تۆمەتبار کرد . ئەوە درۆیەکی بنچینەیی بوو کە لە دەرحەقی دۆخی ئێوەدا ئاشکرا و ڕوون بووەوە .
دیمۆکراسیەتی بنچینەیی دەبێ جارێکی دیکە بەدی بێتەوە و درووست بکرێت . لەمبارەیەوە دەبێ ئێمە لە ئێوە فێر ببین و دەبی ئێمە بزانین مەبەست لە دیمۆکراسیەتی چییە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە