سۆلیڤان : بیر لەوە دەکەینەوە سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس بکەینە ئامانج
پەیامی کورد ... سۆلیڤان : بیر لەوە دەکەینەوە سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس بکەینە ئامانج
جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەمریکا هەوڵی ئازادکردنی باقی دیلەکانی زایۆنی لە غەززە دەدات.
قۆناغێکی نوێ لە شەڕەکەدا دەبێت کە تیشک دەخاتە سەر بەئامانجکردنی سەرکردایەتی حەماس.
لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتوینەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی شەڕەکە چەند مانگێک بەردەوام بێت لەسەر بنەمای قۆناغی جیاواز.
ئێمە هەوڵ دەدەین هاوپەیمانییەک بۆ پشتیوانی لە ئازادی کەشتیوانی لە دەریای سوور و ڕاگرتنی هەڕەشەکانی ئەنسارۆڵڵا (سوپای یەمەن) درووست بکەین.
ئێمە پێمان وایە ئێران دەتوانێت هێرشەکانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن ڕابگرێت و پێویستە ڕێوشوێنی ڕاگرتنی ئەو هێرشانە بگرێتەبەر.
ئەم بابەتە 12014 جار خوێندراوەتەوە