سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه ته‌نها پشت به نه‌وت ببەسترێت
پەیامی کورد ... سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه ته‌نها پشت به نه‌وت ببەسترێت
توێژه‌ران و ئابووریناسان باس له‌وه ده‌كه‌ن پاڵپشتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ توێژی لاوان گرینگه تا ببن به خاوه‌نی كاری خۆیان و بیركردنه‌وه‌یه‌كی باشه لاوان له‌بری ئه‌وه‌ی چاویان له كه‌رتی حكوومی بێت، خۆیان ببنه خاوه‌نی كاری خۆیان و په‌ره به كاركردن بدرێت له كه‌رتی تایبه‌ت.
شه‌هێن هه‌ڵه‌بجه‌یی، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕایگه‌یاند: "له كۆمه‌ڵگای كوردی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له لاوان له هه‌ردوو ڕه‌گه زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن و پێویستیان به‌وه‌یه هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێت، چوونكه قۆناخی هاوسه‌رگیری و پێكه‌وه‌نانی ژیانی خێزانی له به‌رده‌میان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و توانا و داهێنانه‌ی خۆیان هه‌یانه، پاڵپشتی حكوومه‌ت زۆر كاریگه‌ره بۆ لاوه‌كان تاكو بتوانن له سه‌رپێی خۆیان ڕاوه‌ستن و په‌ره به پڕۆژه‌ی تاکەكه‌سی و بیرۆكه‌كانیان بده‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "جێگه‌ی دڵخۆشییە سەرۆکی حکوومەت گەنجێکی دڵسۆزە و لە خەمی کۆمەڵگا و هاونیشتمانیاندایە، بەتایبەت لاوان، لە کابینەی نۆ بایەخی زیاتر دەبینرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان هان بدرێن ڕوئیایان ئه‌وه بێت خۆیان ببنه خاوه‌نی كار و بیر له دامه‌زراندن نه‌كه‌نه‌وه له كه‌رتی گشتی، په‌ره به‌و بیرۆكانه‌یان بده‌ن له بزنسی بچووك هه‌یانه، گرینگی‌دان به توانای لاوان وا له لاوان ده‌كات به سه‌رقاڵبوونیان به كاری خۆیان ئیدی دوور بكه‌ونه‌وه له مادده زیانبه‌خشه‌كان و به‌فیڕۆدانی ته‌مه‌نه به‌نرخه‌كه‌یان، بۆیه گرنگه پاڵپشتی دارایی و مه‌عنه‌وی لاوان بكرێت".
ووتیشی: "وه‌ك توێژه‌رێكی ده‌روونی ڕۆژانه له‌گه‌ڵ چینی لاوان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كۆنتاكتمان هه‌یه و ئاگام له دۆخی ده‌روونی و دارایی گه‌نجانی سنووره‌كه‌م هەیە، دڵخۆشم به بڕیاری مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پاڵپشتی چینی گه‌نجان له‌وه‌ی له پشتییان ده‌بن له‌و داهێنانانه‌ی گه‌نجان هه‌یانه و له دیجیتاڵكردنی به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت پشت به توانایی گه‌نجانی خۆمان ده‌به‌ستن، ئه‌وه پێمان ده‌ڵێ داهاتوو به‌رەو ڕووناكی ده‌ڕوات و حكوومه‌ت پشت به توانای ناوخۆی ده‌به‌ستێت".
عوسمان موحه‌مه‌د، ئابووریناس، ڕایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی گه‌نجان بكرێت و هه‌لی كاریان ده‌ست بكه‌وێت و ببنه‌خاوه‌نی كاری خۆیان، پێویسته حكوومه‌ت له بوودجه‌دا فه‌قه‌ره‌یه‌ك دابنێت کە پاڵپشتی ئابووری تێدا بێت بۆ بیرۆكه و پڕۆژه بچووكه‌كانی گه‌نجان، پاڵپشتی ئابووری بكات و ساڵانی ڕابردووش حكوومه‌ت پشتیوانی ئابووری پڕۆژه‌ی گه‌نجانی ده‌كرد."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری بایەخی سه‌ره‌كییان پێ بدرێت كه‌رته ئابوورییه ڕاسته‌قینه‌كانیان پێ ده‌وترێت، پشت ته‌نها به داهاتی نه‌وت نه‌به‌سرێت، چوونكه سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه ته‌نها پشت به نه‌وت ببه‌سرێت، له ڕێگه‌ی بووژانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار، ئائینی، په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی وا ده‌كات هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێندرێت".
ووتیشی: "كه‌رتی تایبه‌ت له قه‌یراندایه، ده‌بێت كه‌رتی گشتی هاوكاریی كه‌رتی تایبه‌ت بكات، بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی گه‌نجان بڕۆن به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌ت و فۆكسی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی نه‌بێت بۆ هه‌لی كار، ده‌بێت جارێكی تر كه‌رتی تایبه‌ت پاڵپشتی بكرێته‌وه، گرینگه حكوومه‌ت و سه‌رۆكوه‌زیران پاڵپشتیی خۆیان بۆ گه‌نجان ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی پشتیوانیی پڕۆژه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته پاڵپشتیی پڕۆژه‌ی گه‌نجان ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه."
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئیڤێنتی TEDxNishtman من ئەمڕۆ لێرەم بۆ نیشاندانی پشتیوانی خۆم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو گەنجانەی ئەمڕۆ لێرە کۆ بوونەتەوە. هەروەها بۆ نیشاندانی پشتیوانیی خۆم بۆ گەنجەکانمان بەگشتی، لە زاخۆوە تا خانەقین کە لە چەند مانگی ڕابردوودا، لە نزیکەوە ئاگاداری بیروبۆچوون و بیرۆکە و پەرۆشی و گەشبینی بووم، بۆ باشتربوونی دۆخی کوردستان. چ ئەو گەنجەی لە هەولێرەوە کار بۆ فراوانکردنی کاری بەرگدرووی خۆی و هەناردەکردنی بۆ بازاڕی نوێ دەکات، یان ئەو خانمە ڕزگاربووە ئێزدییە ئازایەی لە دهۆک دووکانێکی شیرینەمەنی بچووکی کردووەتەوە و بەو هۆیەوە هاوکاری خێزانەکەی دەکات.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە