سیاسەتمەداری ناوداری کورد و سکرتێری پێشووی حێزبی شیووعی " بەهائەددین نووری " کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... سیاسەتمەداری ناوداری کورد و سکرتێری پێشووی حێزبی شیووعی " بەهائەددین نووری " کۆچی دوایی کرد .
سیاسەتمەداری ناسراوی كورد و سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی بەهادین نووری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری سلێمانی له ته‌مه‌نی ٩٣ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌هادین نوری خه‌ڵكی گوندی (ته‌كێ)ی قه‌ره‌داغه، له‌ساڵی ١٩٢٧ له‌دایكبووه، ساڵی ١٩٤٦ له‌ته‌مه‌نی ١٩ ساڵیدا چۆته ریزی حزبی شیوعی-یه‌وه، ساڵی ١٩٤٩ ده‌بێته سكرتێری حزب.
پاش چوار ساڵ له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی له حزبی شیوعیدا، ساڵی ١٩٥٣ ده‌ستگیركراو فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام دواتر له‌ژێر فشاردا ئه‌و فه‌رمانه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و كرا به زیندانی هه‌تاهه‌تایی، دواتریش ئازادكرا.
به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعیدا، به‌هادین نوری له‌ساڵی ١٩٨٤دا ریزه‌كانی ئه‌و حزبه‌ی جێهێشتوه و له‌دوای راپه‌ڕین گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان. له ساڵی ١٩٩٤یشدا بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی كوردستانی دامه‌زراند.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانیشی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه چه‌ند رۆژێك بوو تووشی ببوو، هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له رێگای لاپەڕەی تایبەتی خۆیەوە له فه‌یسبووك ده‌ڵێت "به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه، پرسه‌و ماته‌مینی و په‌ژاره‌ی خۆمان بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی سیاسی و کلتووری به‌ڕێز و پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ری خه‌باتی نیشتمانی و چینایه‌تی كوردستان و عیراق، مامۆستا به‌هادین نووری ده‌رده‌بڕین، داواخوازین خودای گه‌وره ئارامی به هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت و رۆحی به‌ڕێزیان شادبێت".
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە