سیاسەتی نوێی ووزە " ئایا بایدن سەیوانەی ئەمنییەتی ٧٥ ساڵەی واشینتۆن لە سەر ڕیاز هەڵدەگرێت ؟؟؟"
پەیامی کورد ... سیاسەتی نوێی ووزە " ئایا بایدن سەیوانەی ئەمنییەتی ٧٥ ساڵەی واشینتۆن لە سەر ڕیاز هەڵدەگرێت ؟؟؟"
ساڵی ٢٠٢٠ بینەری گۆڕانکاریەکی گەورە لە بواری ووزەدا بوون و هەر ئەمەش ساڵی ٢٠٢٠ ی کردە ساڵێکی سەرسووڕهێنەر .
ساڵێک کە بە درۆخستن و لەبەرچاونەگرتنی گۆڕانکارییە هەرێمییەکان لە لایەن سەرۆککۆماری ئەمریکاوە دەستی پێکرد و هەلبەت بە ڕاگەیاندنی سیاستگەلی سەوز و شۆڕشی ووزە لە لایەن سەرۆککۆماری نوێی ئەمریکاوە بە کۆتایی هات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فارین پالیسی ، لە نێوان ئەم دوو خاڵە بە تەواوی جیاوازی لە بواری ژینگە " کە پیشەسازی ووزە و سیاسەتەکانی ڕۆڵێکی گرینگی هەیە " دابەزینێکی سەرسووڕهێنەرمان لە بواری نرخی نەوت دا هەبوو ، کە لە ژێر گاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەموو جیهان دا ڕووی دا و بوو بە هۆی ئەوەی کە هەموو ڕاستییەکانی دونیای ووزە بە ناسەقامگیری و ناڕاست بوون هاوشێوە ببێت و بە تایبەتی دزەکردن و هێزی کارتێلەکان و ئەو ڕێکخراوانەی کە نە تەنیا لە مێژووی ٦٠ ساڵەی هەژموونی خۆیاندا کە تەنانەت تا ئەمڕۆش لە دڵی ئابووری مۆدێڕن دا ڕۆڵێکی دیار و کاریگەریان هەبووە کشاندووەتە چاڵێنج . ڕووداوێک کە ئەگەر لەگەڵ ڕۆڵی ساڵ بە ساڵ ڕوو لە زیادبوونی ئەمریکا لە بازاڕی ووزەی جیهانی جیبگرێت دیار دەبێت کە بۆچی دەوترێت بازاڕی ووزە لە ژێر کاریگەری کۆرۆنا تووشی گۆڕانکاریگەلێکی سەرسووڕهێنەر و بە واتای باشتر ڕۆڵ و دزەی بەرهەمهێنەران و فرۆشیارانی بە کۆی نەوت تووشی چاڵێنجگەلێکی زۆر گەورە دەبێت . بابەتێک کە بە بێ هیچ شک و گومانێک لە سەر سیاسەتەکانی هێزە جیهانییەکان لە ناوچە نەوتییەکان کاریگەری دەبێت و لە ساڵی داهاتوو ئەم گۆڕانکاری یانە زیاتر و باشتر خۆی نیشان دەدات .
درێژەی هەیە ...
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە