سیخوڕێکی چینی لە بانکی ناوەندی ئەمریکا دەستگیرکرا

پەیامی کورد   ...   سیخوڕێکی چینی لە بانکی ناوەندی ئەمریکا دەستگیرکرا

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕاوێژکارێکی باڵای پێشووی بانکی ناوەندی بە تۆمەتی دزین و ناردنی نهێنی بازرگانی بۆ چین دەستگیرکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نووسیویەتی جۆن هارۆڵد ڕۆجەرز کە لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠٢١ وەک ڕاوێژکاری باڵای یەدەگی فیدراڵی بۆ کاروباری دارایی نێودەوڵەتی کاری کردووە، زانیاری نهێنی پێشکەش بە هاوکارەکانی کردووە، کە پێدەچێت خوێندکاری زانکۆ بن و... لە ڕاستیدا ئەوان بوون بریکارەکانی دەزگای هەواڵگری و ئەمنی چین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی یەدەگی فیدراڵی، بەشی دارایی نێودەوڵەتی بانکەکە بەرپرسیارە لە توێژینەوەی بنەڕەتی و شیکاری سیاسەت و ڕاپۆرتکردن لەسەر چالاکییە ئابوورییەکانی ووڵاتانی دەرەوە و بازرگانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕۆیشتنی سەرمایە و پێشهاتەکانی بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە داراییەکان.

بەپێی تۆمەتبارکردنەکە، ڕۆجەرز لە ساڵی ٢٠١٨ دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی، لەنێویاندا داتای ئابووری و زانیاری هەستیار لەسەر پرسەکانی ڕێژەی سوود و ئەم زانیارییانەی بۆ بریکارەکان گواستەوە لەکاتێکدا وا خۆی نیشانداوە کە لە چین وانە دەڵێتەوە.

لە تۆمەتبارکردنەکەدا هاتووە کە ڕۆجەرز لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ چین پارەی کرێی فڕۆکە و شوێنی نیشتەجێبوون و ژەمەکانی وەرگرتووە، هەروەها ئۆفەرێکی پارەی نەختینی بۆ پشووەکانی کەنار دەریا وەرگرتووە.


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە