سیخوڕە ئەمریکییەکە دوای ئازاد کردنی دەگەڕێتەوە ئیسرائیل
پەیامی کورد ... سیخوڕە ئەمریکییەکە دوای ئازاد کردنی دەگەڕێتەوە ئیسرائیل
سەرچاوەکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە جاناتان پۆلارد گەڕاوەتەوە ئیسرائیل .
بە پیی ڕاپۆرتێک لە فڕانس پرێس ، جاناتان پۆلارد بەرپرسی پێشووی هەواڵگری و زانیاری لە ئەرتەشی ئەمریکا و یەهوودی هاووڵاتی ئەم وولاتە لە ساڵی ١٩٨٥ بە سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل تاوانبار کرا . ئەو لە دادگایەکی جەنجاڵی و پر لە هەرا دا بە بەندی ئەبەدی " هەتاهەتایی " مەحکووم کرا بەڵام لە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە بەندیخانە ئازاد کرا و ئێستا گەڕاوەتە ئیسرائیل . ناز ناوی سیخوڕی سەدە دراوەتە پۆلارد . ئازادی پۆلارد دیارییەکی دیکەی دۆناڵد ترامپ بۆ حکوومەت و دەوڵەتی ئیسرائیل هەژمار دەکرێت
پۆلاردی ٦٦ ساڵان شیکەرەوەی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا ماوەیەک بوو هیوا و ڕەزامەندی خۆی بۆ پەنابەریەتی ووڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیاندبوو لە بەر ئەوەی کە تەل ئەڤیڤ شانس و دەرفەتی هاووڵاتی بوونی ئەم ووڵاتەی پێبەخشی بوو . ئەم سیخوڕە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و واشینتۆن ی بۆ چەندین دەیە تیکدابوو . پۆلارد و هاوسەرەکەی ئیستێر بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە هۆی کێشەگەلی پەیوەندیدار بە تەندرووستی هاوسەرەکەی پۆڵاردەوە بەرەو ئەل ئەڤیڤ فڕین .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە