سیروان بارزانی: هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان بە دوای تیرۆرستانی داعش ئه‌نجام دا
پەیامی کورد ... سیروان بارزانی: هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان بە دوای تیرۆرستانی داعش ئه‌نجام دا
ئەمڕۆ دووشه‌ممه ٧ ی ٢ ی ٢٠٢٢، سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور – گوێڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنەكی هاوبەش بۆ گەڕان و پشكنین بە دوای تیرۆریستانی داعش دەستی پێكردووە لە نێوان پێشمەرگە و سووپای عێراق.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور – گوێڕ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆپراسیۆنه‌كه به هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق لە ناوچەی سەرگەران ئه‌نجام دراوه، كە سنووری نزیكەی ٣٠٠ كیلۆمه‌تر دووجا لەخۆ دەگرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هێزه‌كانی هه‌ردوو مێحوەری ٥ و مێحوەری ٦ی پێشمەرگەی كوردستان و فیرقەی ٨ و فیرقەی ١٤ ی لەشكری عێراقی چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێزی كۆماندۆ، هێزی لیواكانی ٢ و ١٠ و ١٤ و ١٨ ی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدارییان له ئۆپراسیۆنەكە كردووه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە