سیستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سیستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند، سیستانی پێشنیازی بۆ به‌رپرسانی حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كان کردووە، پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ په‌یڕه‌و بكه‌ن.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی له ڕاگەیندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، سیستانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌موولایه‌ك به به‌رپرسانی حكوومه‌تیشه‌وه، ڕێز له مافی مرۆڤ بگرن و ته‌نها وه‌ك عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی هه‌موو ئاین و مه‌زه‌هه‌به‌كان بکەن.
نوێنەرەکەی سیستانی لە زاری سیستانیەوە باسی لەوەکردووە، کە مەرجەعە ئاینیەکەی شیعەکان پێشنیازی پێكه‌وه‌ژیان لەگەڵ پەیڕەوانی ئایینه‌كانی دیكه ده‌كات داوای دوور کەوتنەوە له توندوتیژی و توندڕه‌وی دەکات.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە