سیستەمی سیاسی عێراق بۆ هەمیشە کۆتایی دێت ؟
پەیامی کورد ... سیستەمی سیاسی عێراق بۆ هەمیشە کۆتایی دێت
دوای ئەوەی عێراق دەنگی بە كشانەوەی سوپای ڕووسیادا لە خاكی ئۆكراین ، چاودێرێكی سیاسی پێیوایە، ئەو هەڵوێستەی عێراق چوونە بەرەی ئەمریكا و ڕۆژئاوایە و دژایەتی ڕووسیا و ئێرانە و هۆشداری دەدات لەوەی، كە پەشیمان نەبنەوە سیستەمی سیاسی عێراق بۆ هەمیشە کۆتایی دێت.
دوێنێ، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر هێرشە سەربازییەكەی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین، لە 24ـی شوباتی 2022، كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان کۆبوویەوە و دەنگی لەسەر پڕۆژە بڕیارێك دا و داوای پاشەكشەی راِستەوخۆی هێزەكانی رووسیای لە ئۆكراین كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، عێراق دەنگی بە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دا، کە داوا لە ڕووسیا دەکات یەکسەر هێزەکانی لە ئۆکراین بکشێنێتەوە.
لەوبارەیەوە محەمەد تەمیمی، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی بەرەی مقاومەی ئیسلامی عێراق لە تویتێكدا دەڵێت: ئەوە لەکەیەوە عێراق بۆتە هاوپەیمانی رۆژئاوا و ئەمریکا و ناتۆ و لەکەیەوە بۆتە پشتیوانی سیاسەتە خۆسەپێنە تاک جەمسەرییەکانی.
تەمیمی دەش پرسێت، ئەی حکوومەتی عێراق ئەوە چی دەگوزەرێت؟ ئەی سەرۆک وەزیران چی دەکەیت؟ ئایا لەناو ئێوەدا پیاوێکی ژیر نییە کە لەکاروباری سیاسی تێبگات و پێتان بڵێت ئێوە لەسەر ڕێگای هەڵەن و ئێوە دوژمنایەتی ڕووسیا و ئەوانەی لەگەڵیدان دەکەن و لە بێلایەنی دووردەکەونەوە و لە پشت ئەو کەسەوە دەڕۆن کە پێشتر پێتان دەوت شەیتانی گەورە.
دەشڵێت: بەهۆش خۆتان وەرنەوە، ئەگینا ئەوەی ئێوە ناوتان ناوە سیستەمی سیاسی بۆ هەمیشە کۆتایی دێت، ئەوانەش لەبیر مەکەن کە لەکاتی شەڕی مان و نەمان دژ بە تیرۆریستانی داعش بە چەک و تەقەمەنی و هەموو جۆرە پشتیوانییەک لەگەڵتان وەستابوون .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە