سیستەمی پانتسیر یەکێک لە گرینگترین ئامانجەکانی هەناردەکردنی کەلو پەلی سەربازی و نیزامی ڕووسیا یە
پەیامی کورد ... سیستەمی پانتسیر یەکێک لە گرینگترین ئامانجەکانی هەناردەکردنی کەلو پەلی سەربازی و نیزامی ڕووسیا یە .
جێگری دەزگای فێدڕاڵی هاوکارییەکانی نیزامی و سەربازی و تەکنیکی ڕایگەیاند ؛ سیستەمی مووشەکی و تۆپی دژە ئاسمانی پانتسیر یەکێک لە پر داوکارترین جۆرەکانی چەکی ڕووسییە لە بازاڕی جیهانی چەک دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلێکسی فرۆلکین ، جێگری دەزگای فێدڕاڵی هاوکارییەکانی نیزامی و سەربازی و تەکنیکی ڕۆژی یەکشەممە لە IDEX-2021 لە ئەبووزەبی ووتی : سیستەمی مووشەکی و تۆپی دژە ئاسمانی پانتسیر یەکێک لە پر داوکارترین جۆرەکانی چەک لە جیهانە لە بەشی نیزامی و سەربازی دا کە یەکەمین کڕیاری ووڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بوو .
ئەو پشتڕاستی کردەوە : تایبەتمەندییەکانی تەکنیکی باڵای سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا ، لەوانەش سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی پانتسیر هەموو کات لە لایەن کڕیارانی دەرەکییەوە گرینگییەکی تایبەتی هەیە .
فرۆلکین ووتی : هەر بۆیە ، بە گرینگیدان بە داواکاری شەریکەکانمان ، کۆمپانیاگەلی ڕووسی ئامادەی خستنەڕووی نەمایشێکی تەواو لە خەدەمات ەکان لەوانەش پارێزگاری ، نۆژەنکردنەوە و باشترکردنی کەل و پەلەکان هاوشێوە لەگەڵ باڵاترین ستاندارەکانی کوالێتی ن .
سیستەمی پانتسیر سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی یە کە لە تێکەڵەی مووشەکی زەوین بە ئاسمان میانەبۆرد و تۆپی دژە ئاسمانی پێکهاتووە و لە لایەن نووسینگەی دیزاینی کەل و پەلی کابی پی ڕووسیا بەرهەم هاتووە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە