سیستەمێکی مووشەکی نوێ بۆ هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا درووست دەکرێت
پەیامی کورد ... سیستەمێکی مووشەکی نوێ بۆ هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا درووست دەکرێت .
بەکخان ئۆزدۆئێف بەڕێوبەری پێشەسازی بەسی چەک و تەقەمەنی کۆمپانیای دەوڵەتی " ڕۆس تێک " ی ڕووسیا ڕایگەیاند پسپۆڕانی ئەم کۆمپانیایە خەریکی تەواو کردنی درووستکردنی نوێترین سیستەمی مووشەکی دژە تانکی خۆیەتی بە ناوی " کورنت دی 1" (Kornet-D1) بۆ هێزە ئاسمانییەکانی ئەو ووڵاتە .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری ڕووسیا پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە وەرگرتن و قەبووڵکردنی فێرخوازان بۆ ڕاهێنان و فێربوونی پسپۆڕیەتی نوێ لە ناوەندی ڕاهێنانی هێزی ئاسمانی لە شەهرامسک لە دیسەمبەری ساڵی ٢٠٢٠ ەوە دەستی پێکرد . ئەم ناوەندە لەوانەش فەرماندەکانی خەدەمەی سیستەمی مووشەکی نەوەی نوێی جۆری " کورنت دی 1" (Kornet-D1) " فێر دەکات .
ئەم سیستەمە مووشەکییە نوێیە بریتی یە لە دوو هاوێژەری ئۆتۆماتیک کە هەر یەکە لەوانە خاوەنی دەزگایەکی نیشانەگری وێنەگری حەرارەتی جیاوازە کە ئیزن بە تۆپچی یەکە دەدات بە شێوەی هاوکات دوو ئامانج لە دووری و بەرزایی جۆراوجۆرەوە لە هەر کاتێکی شەوانەڕۆژدا بکاتە ئامانج . ئەوان هەروەها بەستراونەتەوە بە سیستەمی دۆزەرەوەی ئۆتۆماتیکی یەوە کەە بەێ بەشداری ئۆپراتۆرەکەیەوە ، مووشەکەکان بەرەو ئامانجەکە هیدایەت دەکات . جگە لەمانە ئۆتۆمبێلی سەربازی کورنت دی 1" (Kornet-D1) بریتی دەبێت لە هاوێژەرێک کە دەتوانرێ هەڵبگیرێت و دەتوانێت بە شێوەی هاوتەراز کەلکی لێوەربگیرێت .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە