سیسی و ڕەئیسی پێکەوە کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... سیسی و ڕەئیسی پێکەوە کۆدەبنەوە
نوێنەری ئەنجوومەنی پیرانی میسر ڕایگەیاند : دیداری حسێن ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر ئاماژەیە بۆ خواستی هەردوولا بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هاوکارییەکان .
ئەم دیدارە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی لایەنەکان ئاگاداربن لە ڕێساکان و هۆکارە دیاریکەرەکانی بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی دوو نەتەوەی میسر و ئێران تێر بکات.
پێشبینیش دەکرێت لەسەر ئاستی سەرانی هەردوو ووڵات کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت و لە چەند مانگی داهاتوودا میسر و ئێران بگەنە دیدێکی هەمەلایەنە و هاوبەش.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە