سیناتۆری ئەمریكی: ئێران دەبێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی بوەستێنێت یان ڕووبەڕووی کردەوەی سەربازی ببێتەوە
پەیامی کورد ... سیناتۆری ئەمریكی: ئێران دەبێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی بوەستێنێت یان ڕووبەڕووی کردەوەی سەربازی ببێتەوە
لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، تام کاتن، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا بە ئاماژە بە "هەڕەشەکانی ئێران"، هەڵوێستێکی تووندی لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی گرتەبەر.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێران یان دەبێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە، یان ئێمە ناچار دەبین ئەو کارەی بۆ بکەین.
کاتن بە ئاماژەدان بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگەدان بە کۆماری ئیسلامی بۆ هەڕەشە لە ئاسایشی ئەمریکا و جیهان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، شتێکی بەرگە نەگیراوە.
ئەم سیناتۆرە ئەمریکییە هەروەها هۆشداری دا کە بە کەم گرتنی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵەیەکی گەورە دەبێت.
ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە