سیناتۆری ئەمریکی : جێگیرکردنی کەشتیگەلی شەڕکەری ئێرانی لە بەرازیل هەڕەشەیەکی جیددی و ئەمنییەتی ئەمریکییەکان دەخاتە مەترسییەوە

پەیامی کورد   ...  سیناتۆری ئەمریکی : جێگیرکردنی کەشتیگەلی شەڕکەری ئێرانی لە بەرازیل هەڕەشەیەکی جیددی و ئەمنییەتی ئەمریکییەکان دەخاتە مەترسییەوە

  ئەو بەندەرەی کە ئەم کەشتییانە تێیدا هاتوونەتە ژوورەوە ئێستا سزای بەسەردا سەپێندراوە

پەرلەمانتاری باڵای ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕەخنەی گرت لەوەی کە بەڕازیل ڕێگەی دا کەشتییە ئێرانیەکان لە بەندەری ڕیۆ دی جانیرۆ جێگیر بن و بوەستن ..

سەرچاوەگەلی نێودەوڵەتی هەواڵ ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە دوو کەشتی ئێرانی بە مووڵەتی حکوومەتی " لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل " لە بەندەری ڕیۆ دی جانیرۆ وەستاون.

تێد کرووز لە بەیاننامەیەکدا ووتی: لەنگەرگرتنی کەشتییە ئێرانییەکان لە بەرازیل پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەلامەتی و ئاسایشی ئەمریکییەکان.

کرووز باسی لەوەش کرد، ئەو کەشتییانە گەمارۆ دراون، واتە ئەو بەندەرەی کەشتییە ئێرانییەکان تێیدا هاتوونەتە ژوورەوە، ئێستا سزای بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها هۆشداریشی دا کە ئەو کۆمپانیا بەڕازیلی و بیانییانەش کە خزمەتگوزارییان بۆ ئەو کەشتیانە پێشکەش دەکەن، دەتوانرێت سزا بدرێن.

ڕۆژی دووشەممە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە گێڕانەوەی بەیاننامەیەکی ڕێکخراوی بەرپرس لە بەندەری ڕیۆ دی جانیرۆ و نووسیبووی کە دوو کەشتیی هێزی دەریایی ئێران بە ناوەکانی "مەکران" و "دانا" ڕۆژی یەکشەممە چوونەتە ناو بەندەرەکەوە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە