سینەماکارێکی کوردی ڕۆژهەڵات له چین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی برده‌وه
پەیامی کورد ... سینەماکارێکی کوردی ڕۆژهەڵات له چین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی برده‌وه
تووره‌ج ئه‌سڵانی سینه‌ماكاری ناسراوی كورد، به فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" كه سێیه‌م به‌رهه‌می درێژی سینه‌مایی خۆیه‌تی، خه‌ڵاتی ده‌رهێنه‌ری نوێخواز و ته‌ندیسی ڕێی ئاوریشمی زێڕینی له هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕێی ئاوریشم له ووڵاتی چین به‌ده‌ست هێنا.
فیلمه‌كه به‌رهه‌می هاوبه‌شی كۆمپانیای سینه‌مایی ماد مووڤی و ڕه‌ز هه‌ڵكه‌وت ڕه‌شیده له هه‌رێمی كوردستان. فیلمه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئێلی ئیمه‌یج،Eli Image له ئاستی ووڵاتانی دنیادا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕێی ئاوریشم، به سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌رانی "هوانگ جیانشین" Huang Jianxin ده‌رهێنه‌ری ناوداری چینی و به نمایشی زیاتر له 100 به‌رهه‌م له سینه‌ماكارانی ووڵاتانی دنیا، له چه‌ندان به‌شی جۆراوجۆر له چین به‌ڕێوه چوو.
به ووته‌ی مه‌نسوور جیهانی به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" ، له فیلمه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی ووڵاتانی توركیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به چوار زمانی كوردی، توركی، عه‌ره‌بی و فارسی، له‌گه‌ڵ هانی موجته‌هیدی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، ڕۆڵیان بینیوه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە