سیڤرۆدۆنتێسک کەوتە ژێر سۆڵتەی ئەرتەشی ڕووسیا

پەیامی کورد    ...   سیڤرۆدۆنتێسک کەوتە ژێر سۆڵتەی ئەرتەشی ڕووسیا

ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : شارەوانی شاری " سیڤرۆدۆنتێسک " لە ئۆکراین ڕایگەیاند : کە ئەرتەشی ڕووسیا بە تەواوی توانیویەتی ئەم شارە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە

هەروەها ئاژانسی هەواڵی سی جی تی ئێن یش ڕایگەیاند : سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی ئۆکراین ڕایگەیاندووە لە دوای ئەوەی کە فەرمانی پاشەکشەکردنمان بە هێزەکان داوە لە شەڕ کردن لەگەڵ ڕووسیا ، چیتر ئەگەری پاراستنی سنوور لە وێرانەکان و باخ و باخاتە کراوەکانی سیڤرۆدۆنتێسک بوونی نییە .

 


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە