سی ئای ئەی دەرگاکانی خۆی بەڕووی تێلێگرامدا کردەوە

پەیامی کورد   ...  سی ئای ئەی دەرگاکانی خۆی بەڕووی تێلێگرامدا کردەوە

سی ئای ئەی کەناڵی فەرمی خۆی لە تێلێگرام دەستپێکرد.

پۆستی یەکەمی ڤیدیۆیەکە بە زمانی ڕووسی کە بە ڕاشکاوی داوا لە ڕووسەکان دەکات سیخوڕی بۆ سی ئای ئەی بکەن.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، بە زمانی ڕووسی، سی ئای ئەی ڕایگەیاند کە بە دوای کۆکردنەوەی زانیاری دایە لەسەر ئابووری ڕووسیا یان بەرپرسانی باڵای ئەم ووڵاتە.

لە کاردانەوە بە هەوڵی سی ئای ئەی لە ڕێگەی تێلێگرامەوە بۆ ڕاکێشانی سیخوڕ لە ڕووسیا، ووتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی ئەو ووڵاتە بەپێی پێویست چاودێری ئەم فەزایە دەکەن.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە